كۆمسیۆن: پێویستمان به 250 هه‌زار كارمه‌نده بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه تا ئێستا نزیكه‌ی 188 هه‌زار كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویستی به نزیكه‌ی 250 هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن.
كۆمسیۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 11ی تشرینی دووه‌می 2025 و به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و رۆژه‌دا پێویستی به نزیكه‌ی 250 هه‌زار كارمه‌ندی سه‌ر سندوق هه‌یه، جا فه‌رمانبه‌ر بێت، یان ده‌رچوو، یان خوێندكار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ژماره‌ی داواكاران تا ئه‌مڕۆ 9ی حوزه‌یران گه‌یشتووه‌ته 187 هه‌زار و 861 كه‌س".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه "عه‌لی ساڵح جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی رۆژی ده‌نگدان، نووسراوی بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه تا ره‌زامه‌ندی بده‌ن بۆ پێدانی سوپاسنامه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌بنه كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان".
PM:11:50:09/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت