یوسف كیلابی: ئه‌رشیفی هه‌واڵگری سوریای تایبه‌ت به عێراق، راده‌ستی نێردراوێكی عێراقی كرا
وێستگه‌نیوز-
یوسف كیلابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه جۆلانی ئه‌رشیفی هه‌واڵگری سوریای تایبه‌ت به عێراقی راده‌ستی نێردراوێكی عێراقی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2023، یوسف كیلابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسی: "ئه‌رشیفی هه‌واڵگری سوریای تایبه‌ت به عێراق له سه‌رده‌می به‌شار ئه‌سه‌د لای ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی-یه (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع)".
یوسف كیلابی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ نێردراوێكی عێراقی سه‌ردانی ئه‌لجۆلانی كرد و ئه‌رشیفه‌كه‌ی پێدرا".
ده‌شڵێت: "نێردراوه‌كه ئه‌رشیفه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه لای ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه‌ی ناردوویه‌تی و ئێستا جیایان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنێت له دژی نه‌یاره‌كانی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه له ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا یه‌كێك بوو له په‌رله‌مانتاره دیاره‌كان و زۆرجار خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خست، راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه كه لایان گرنگه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ئه‌وه‌ی تا ئێستا به ره‌سمی راگه‌یه‌ندراوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ عیزه‌ت شابه‌نده‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتووه‌ته دیمه‌شق و له كۆشكی گه‌ل له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریاوه پێشوازی لێكرا.
PM:09:35:09/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت