لە مانگی داهاتووەوە لە فەرمانگەکانى عێراق پارەى کاش وەرناگیرێت
وێستگەنیوز-
حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە مانگى داهاتووەوە مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە فەرمییەکان بکاتە ئەلیکترۆنى.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ى حوزەیرانى 2025، نەبیل نەجار، سەرۆکی دامەزراوەی پارەدانی ئەلیکترۆنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، "لە 1ى تەموزی 2025وە لە دامەزراوەکانى عێراق مامەڵە بە پارەى کاش ناکرێت و پێویستە پارەدان بە کارتى ئەلیکترۆنى بێت".
راشیگەیاندووە، "زیاتر لە 22 ملیۆن کارتى ئەلیکترۆنیى پارەدان لە عێراق هەن، ئەگەر هەیە لەگەڵ نزیکبوونەوەى 1ى تەموز ژمارەکە زیاتر بێت".
لە 18ى کانونى دووەمى 2023 حکومەتى عێراق بڕیاری دا مامەڵە داراییەکان لە پارەى کاشەوە بکرێنە پارەدانى ئەلیکترۆنى.
PM:06:36:09/06/2025
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت