لە پارێزگای میسان بەهۆی شەری دوو عەشیرەتەوە کەسێک کوژرا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون


وێستگەنیوز_

بەهۆی ناکۆکی و شەڕی عەشایەرییەوە لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، کەسێک کوژرا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2025، میدیا عێراقییەکان هەواڵی شەڕێکی عەشایەرییان بەگوێی خەڵکیدا دا و رانگەیاند، "شەڕەکە بە هۆی ناکۆکی  نێوان هەردوو عەشیرەتی ئەلسەواد و ئەلخەمیس لە شارۆچکەی ئەلسەلام سەری هەڵدا، لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 10 کەسی دیکە".

هاوکات، "لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی ئەمنییان لە ناوچەکە گرتووەتەبەر و کۆنترۆڵی دەروازەکانی  چوون و هاتنی شارۆچکەی ئەلسەلام'ـیان توندتر کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی بەشداریی شەڕەکە بوون."

بوونی چەکی قورس و سووک لە دەست هێزە عەشایەر و هۆزەکانی عێراقدا، بووەتە هۆکاری یاساشکێنییەکی ڕوون و ئاشکرا. زۆرکات ئەم هێزانە لەکاتی بوونی کێشەدا، لەبری پەنابردن بۆ دادگاکان، خۆیان بەزمانی چەک کێشەکانیان یەکلا دەکەنەوە و هێندەی دیکە ئاگری ناکۆکییەکانیان بڵێسە دەسەنێت.


AM:08:18:09/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو