وەزارەتی بازرگانی عێراق: وەرزی بە بازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشوور کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە وەرزی بە بازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتایی هات.

حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری پارێزگاکانی باشووری عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕەی وەرگیراوە، لە ئاستی چاوەڕوانییەکان تێپەڕیوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی جووتیارانە بە رێنمایی و رێساکانی کشتوکاڵی و کوالێتیی بەرهەمهێنان.

بە وتەی حەیدەر گەرعاوی، وەزارەتی بازرگانی پێشتر سایلۆ و کۆگاکانی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە زۆرە لە گەنم وەربگرن و هەموو ئەو بڕە گەنمەی جووتیاران رادەستیان کردووە، بەبێ هیچ بەربەستێک و بە تەواوی وەرگیراون.


PM:04:56:08/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو