فەلوجە.. 130 كەس بەهۆی نانخواردنەوە لە خواردنگەیەكی خێرا ژەهراوی بوون


وێستگەنیوز_

لە فەلوجە 130 كەس بەهۆی نانخواردنەوە لە خواردنگەیەكی خێرا ژەهراوی بوون و تەندروستی ئەنبار لەو بارەوە رایدەگەیەنێت: "خواردنگەكە گۆشتێکی بەكارهێناوە کە شیاوی خواردن نەبووە و لەئێستاشدا داخراوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار، بەهۆی نانخواردنەوە لە خواردنگەیەكی خێرا لە شاری فەلوجە، 130 كەس ژەهراویبوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، لە ناویشیاندا ژن و منداڵ هەن.

لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بۆ رووداوەكە دەركەوتووە، ئەو گۆشتەی لە خواردنگەكەدا بەكارهاتووە خراپ بووە و ئەوەش هۆكاری ژەهراوی بوونەكە بووە، "لە ئێستاشدا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر خواردنگەكە گیراوەتەبەر و داخراوە".

تەندروستی ئەنبار ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو 130 حاڵەتە ژەهراویبوونەی تۆماركراوە 100 حاڵەتیان چارەسەری پزیشكی پێویستیان بۆ كراوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، 30 حاڵەتەكی تریش لە ژێر چاودێری پزیشكیدان، پێشبینیش دەكرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی حاڵەتەكانی ژەهراویبوون بەهۆی ئەو نانخواردنەوە لەو خواردنەگەیە زیاتر ببێت.


PM:02:44:08/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو