کۆمیسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە


وێستگەنیوز_

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر 1.8 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، کە زیاتر لە 284 هەزاریان لە هەرێمی کورستانە. هەروەها زیاتر لە 4400 کەسیش داواکاریان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پێشکەش کردووە.
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 5ــی حوزەیران 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لە 25ـی ئاداری 2025 تاوەکو دوێنێ 4ـی حوزیران، یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە، یاخود نوێ کردووەتەوە. ئێستا 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە.
  
جومانە غەلای باسی لەوەشکرد، لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستاندا 284 هەزار و 25 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە یاخود نوێکردووەتەوە، "ئێستا سێ ملیۆن و 57 هەزار و 107 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە."

ئەمساڵ بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، هەندێک لایەنیش پێشبینی "دواکەوتن و نەکردنی" هەڵبژاردنەکان دەکەن.


PM:12:27:05/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت