سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق: راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قه‌یران دروست ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له بڕیاری راگرتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م ڕێوشوێنه زیان به هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابووری دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕێوشوێنه زیان به هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابووری دروست ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هاوكات "پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و ده‌ستوره، كه مافی هه‌مو هاوڵاتییان له هه‌موو پارێزگاكاندا زامن ده‌كات".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات بڕیاری راگرتنی ناردنی مووچه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی قوربانداین. نابێت بژێوی و شایسته‌ی خه‌ڵك به پرسه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، دانوستان و لێكتێگه‌یشتنیش باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4ی حوزه‌یرانه و دوو رۆژی تر جه‌ژنه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مووچه‌ی 8 مانگی 2025ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نادیاره.
PM:08:10:04/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت