كۆمسیۆن مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئێواره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ست پێبككات، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش مه‌رجه‌كانی راگه‌یاند.
دوێنێ دووشه‌ممه (2ی حوزه‌یرانی 2025) كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆش كۆمسیۆن مه‌رجه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند كه ده‌تووان داواكاری بۆ دامه‌زراندن وه‌ك كارمه‌ندی سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان پێشكه‌ش بكه‌ن كه به‌مشێوه‌یه:
1-له دایكبووی ساڵی 1970 به‌ره‌و ژوور بێت تا ساڵی 2006 و فه‌رمانبه‌ر، خوێندكار و ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێت.
2-نزمترین بڕوانامه ئاماده‌یی بێت.
3-نزمترین بڕوانامه ده‌رچووان دبلۆم بێت.
4-داواكار خاوه‌نی كارتی ده‌نگدانی درێژخایه‌ن بێت.
5-دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه بێت كه ده‌نگی تێدا ده‌دات.
6-داواكاری له‌سه‌ر بنه‌مانی شوێنی جوگرافی ناوه‌ندی تۆماركردن پێشكه‌ش ده‌كرێت.
7-داواكار له‌و كه‌سانه نه‌بێت كه بڕیاری سزادانیان و پاداشت نه‌كردنیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه.
8-كه‌سی نزیكی كاندیدی هه‌مان پارێزگا نه‌بێت وه‌ك (باوك، دایك، كوڕ، كچ، خوشك، برا، ژن، مێرد، مام، ئامۆژن، خاڵ و خاڵۆژن).
9-داواكار به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات كه رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری نایگرێته‌وه و پێشتر دادگا سزای تاوانباركردنی نه‌دابێت و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان نه‌بێت و نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌بێت له رۆژی ده‌نگداندا.
ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنه بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ
ئه‌نجام بدرێت.
PM:02:45:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 6192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت