محەمەد شیاع سودانی: پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە و باسیان لەچەند پرسێك كردووە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، "پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە و دەبێت هەرێمی کوردستان بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە پابەند بێت"، هەروەها جەختیشی لەسەر گرنگی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کردەوە.
PM:12:29:03/06/2025
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت