واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان راگه‌یه‌نرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2ی حوزه‌یرانی 2025) كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ی سێشه‌ممه پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه لینكی پێشكه‌شكردنی داواكاری ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراندن وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆمسیۆن بڵاوده‌كرێته‌وه، جگه له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌كانی كۆمسیۆن و له سبه‌ی ئێواره‌ی سێشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات.
هاوكات داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك كارمه‌ند دابمه‌زرێن، له‌گه‌ڵ كارابوونی، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه "سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و ده‌رچووان و خوێندكاران، له‌نێویاندا خوێندكارانی خوێندنی باڵا ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن".
PM:07:51:02/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت