"سودانی بە مەرج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکات"
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دوو مەرج بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایاری 2025، ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دوو مەرج رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەکراوە، یەکەم مەرج ئەوەیە کە مووچە بە شێوەی قەرز رەوانە بکرێت بۆ ئەوەی لە پشکی تەرخانکراوی هەرێم لە بودجەی گشتی ببڕدرێت، هەروەها مەرجی دووەم پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەوە بۆ تاوتوێکردنی چارەنووسی مووچەی حەوت مانگی دیکەی ئەمساڵ و میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵیان لە چوارچێوەی یاساییدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، سودانی تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی پارەی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.
PM:10:00:30/05/2025
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت