وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی نەناردنی مووچەوە وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە، وەزارەتی دارایی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا بە هەرێم دەڵێت، "حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نەوت و نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵی".
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نەوت و نانەوتی بۆ حکومەتی فیدراڵی، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندنەبووە بە تەوتینکردنی مووچە".
ئاماژەی بەوەکرد، "رادەستنەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بووەتە هۆی ئەوەی خەزێنەی گشتی بە ترلیۆن دینار زیانی پێبگات".
PM:09:22:29/05/2025
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت