کۆمسیۆنی عێراق وادەی تۆمارکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد
وێستگەنیوز-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی یەک مانگ دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکە کەسییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئایاری 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، "لە 25ی ئایاری 2025، بۆ ماوەی یەک مانگ و تاوه‌كو 24ی حوزه‌یران، دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تاوه‌كو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه".
بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
PM:11:00:15/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت