سودانی: ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی بوونی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "عێراق نیازی نییه دان به ئیسرائیل‌دا بنێت".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوز عه‌ره‌بی"، سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چه‌ك ده‌بێت ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، ئاشكراشی كرد كه حكومه‌ت نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی روونی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هیچ نیازێك هه‌بێت بۆ دانپێدانانی ئیسرائیل یان واژۆكردنی په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵیدا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به هه‌ڵوێستی چه‌سپاوی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر پرسی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی لوتكه‌ی داهاتووی عه‌ره‌بیدا كه بڕیاره له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ره‌نگه به‌یاننامه‌ی كۆتایی سوپرایز له‌خۆبگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ورده‌كارییه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌ڕووی چه‌ندین ئه‌گه‌ردا ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شانه‌ی له كۆتایی لوتكه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
PM:11:35:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت