په‌یڕه‌وی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان و جێگۆڕكێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
وێستگه‌نیوز -
ئارام جه‌مال، توێژه‌ر و شاره‌زای بواری هه‌ڵبژاردن له په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، په‌یڕه‌وی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان و جێگۆڕكێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ی 2ی ساڵی 2025ی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 329 كورسی پێكدێت و به‌سه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق وه‌ك 18 بازنه دابه‌ش ده‌بن كه پێشتر و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان و به‌یاسا هه‌ر بازنه‌یه‌ك ژماره‌ی كورسییه‌كانی دیاریكراوه.
له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه دابه‌شكردنی كورسییه گشتییه‌كان به‌سه‌ر لیسته به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
أ-كۆی ژماره‌ی ده‌نگه دروسته‌كانی لیستی كراوه و تاكه‌كه‌سی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كۆده‌كرێنه‌وه.
ب-هه‌رچی لیستی كراوه یان تاكه‌كه‌سی ناو سنووری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه له ده‌نگی زۆره‌وه بۆ ده‌نگی كه‌م ریزبه‌ند ده‌كرێن.
ج-كۆی ئه‌و ده‌نگه دروستانه‌ی لیسته‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه به ئه‌ندازی ژماره‌ی كورسییه‌ك گشتییه‌كانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له ژماره تاكه‌كانی (7، 1، 3، 5، 9، هتد) دابه‌ش ده‌كرێن.
د. كورسی یه‌كه‌م به‌ر ئه‌و لیسته ده‌كه‌وێت كه دوای دابه‌شكارییه‌كه زۆرترین ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه و كورسی دووه‌م بۆ ئه‌و لیسته ده‌چێت كه دووه‌م زۆرترین ئه‌نجامی دابه‌شكارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به‌مجۆره پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌موو كورسییه‌كانی بازنه‌كه دابه‌ش ده‌كرێن.
ه-ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی دوو لیست یان زیاتر له‌سه‌ر دواكورسی كۆتایی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كسان بوو، له‌م باره‌دا رێكاری تیروپشك ده‌گیرێته‌به‌ر.
PM:10:07:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت