جومانە غەلای: كۆی گشتی ئەو حزبە سیاسییانەی كە بۆ هەڵبژاردن مۆڵەتیان پێدراوە و لای كۆمسیۆن تۆماركراون 335 حزبە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆی گشتی ئەو حزبە سیاسییانەی كە بۆ هەڵبژاردن مۆڵەتیان پێدراوە و لای كۆمسیۆن تۆماركراون 335 حزبە.


ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "کۆی گشتیی ئەو حزبە سیاسییانەی كە مۆڵەتیان پێدراوەو لای كۆمسیۆن تۆمار كراون 335 حزبە، لەنێویاندا زیاتر لە 100 حزبی كۆن خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نیشانداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئەو حزبانەی كە لەسەروبەندی دامەزراندندان دەگاتە 61 حزب،هەروەها ژمارەی ئەو هاوپەیمانێتییانەی كە خواستی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دەربڕیوە و لە فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكان تۆماركراون دەگاتە 66 هاوپەیمانیی كە 6 هاوپەیمانێتیان داتایان نوێ كردووەتەوە و 5 هاوپەیمانێتیش تازە دروستكراون".

بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.


PM:05:34:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت