وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە هەواڵێک رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچە بۆ خەڵکی سوریا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە تەیف سامی، وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵکی سوریا داوە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سیاسەتی دارایی لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و تەنیا لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دامەزراوە، هیچ بڕیارێک سەبارەت بە مووچە یان هاوکاری دەرەکی نادرێت مەگەر لە چوارچێوەی فەرمیدا نەبێت".


PM:02:21:12/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو