ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە بەغدا قەدەغە دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا لە سبەینێوە خۆپیشاندان لە بەغدا قەدەغە بکرێت، بەهۆی نزیکبوونەوە لە ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی لوتکەی عەرەبی، هێزە ئەمنییەکان زیاتر سەرقاڵی ئامادەکاری دەبن بۆ سەرکەوتنی چالاکییەکە، هەموو تواناکانیان بۆ پێشوازیکردن لە میوانانی عێراق بەکاردەخەن".
ئاماژە بەوەکراوە، "خۆپێشاندان لە بەغدا بە هەر هۆکارێک بێت رێگەپێدراو نییە، جا بۆ خزمەتگوزاری بێت یان بە شێوەیەکی دیکە، هیچ مۆڵەتێکیش بۆ خۆپێشاندان نابێت و هەر هەوڵێک بۆ ئەو کارە پێشێلکردنی یاسایە".
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا، "رێنمایی دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە هەوڵی خۆپێشاندان بدات، ئەم بڕیارەش لە 11ی ئایارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 20ی ئایار بەردەوام دەبێت".
بڕیارە لە 17ی ئەم مانگە لوتکەى وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و دەیان بەرپرسی باڵای وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەبچێت.
PM:09:03:10/05/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت