سودانی فه‌رمانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه عێراقییه‌كانی له پاكستان ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی خراپی دۆخیی ئه‌منییه‌وه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه عێراقییانه‌ی ده‌ركرد كه له وڵای پاكستان سه‌رقاڵی مه‌شقكردن بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، داوایه‌كی ئاراسته‌ی گرووپی سه‌ربازیی راهێنراوی عێراق له پاكستان كرد تا به زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ڕێنمایی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌وجێكی مه‌شقپێكراوی له پاكستان كردووه، كه ژماره‌یان (500) ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فه‌وجی دووه‌می لیوای شه‌ست و شه‌شه‌می فیرقه‌ی هێزی تایبه‌تی دووه‌مه و به‌پێی رێكه‌وتنێكی راهێنانی پێشوه‌خته له‌و وڵاته‌بوون”.
نووسینگه‌كه‌ی سودانی هۆكاری ئه‌م فه‌رمانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ باردۆخی ئێستای پاكستان به‌هۆی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هیندستان و رایگه‌یاندووه كه "ئه‌م هه‌نگاوه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كانمانه" و "رێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ عێراق".
AM:11:32:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت