ئه‌ردۆغان نوێنه‌رێكی تایبه‌ت بۆ عێراق داده‌نێت
وێستگه‌نیوز-
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به بڕیارێك فه‌یسه‌ڵ ئه‌رئۆغڵو، وه‌زیری پێشووی دارستان و كاروباری ئاوی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له عێراق دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، فه‌یسه‌ڵ ئه‌رئۆغڵو كه له ساڵی 2011 تا 2018 سه‌رپه‌رشتی كاروباری دارستان و ئاوی توركیای كردووه، ئه‌زموونێكی به‌رفراوان له بواری به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه و سه‌رچاوه‌كان بۆ رۆڵی دیپلۆماسی نوێی زیاد ده‌كات.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه كه "ئه‌رۆغڵو وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌رپه‌رشتی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌كه، هاریكاری ئابووری، هاوبه‌شی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م دامه‌زراندنه "پابه‌ندبوونی ئه‌نقه‌ره به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی داینامیكی ناوچه‌ییدا" دووپاتده‌كاته‌وه.
بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌رئۆغڵو كارنامه‌ی خۆی له به‌غدا پێشكه‌ش بكات و له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له پایته‌ختی عێراق كار بكات.
PM:02:14:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت