کۆمسیۆن: ئەو حیزبانەی ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک و سەرکردایەتییان کۆتایی هاتووە ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن
وێستگەنیوز_
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێگا بەو حزب و لایەن سیاسییانە نادەن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن کە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک و سەرکردایەتیی حزبەکە کۆتاییهاتووە و کۆنفرانسیان نەبەستووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 8ـی 5ـی 2025، هیمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری حزبی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەو حزبەی ماوەی ویلایەتەکەی تەواوبووبێت و کۆنگرەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی و سەرۆکی حزبەکە نەکردبێت ئەوا رێگای پێنادرێت بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات.
لە ئێستادا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارە پرۆسەکەش تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.
بڕیارە 11ـی11ـی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و كۆمسیۆنیش لە ئامادەكاریكردن بەردەوامە.
AM:11:07:08/05/2025
ئهم بابهته 896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت