دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025, دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە داواکراوە رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لاببرێن.
سکاڵاکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکات، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ی 2008ی هەموارى یاسای بارى کەسی بدات.
بەپێی ئەو هەموارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو هاوسەرەکەى بتوانێت بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، لەگەڵ دانانی چەند مەرجێکی دیکە.
AM:09:11:06/05/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت