سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز-
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمڕۆ شاندێکی فەرمی عێراقی گەیشتوونەتە تورکیا.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، "شاندێکی فەرمی عێراقی گەیشتنە تورکیا وەک ئامادەکاریی بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی دوو قۆڵی".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سەردانی شاندەکە لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکاندایە بۆ سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا".
وەک لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "شاندەکە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق محەمەد رەزا حوسێنی و نوێنەری ژمارەیەک وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراقە، ئامانجی شاندەکە تەواوکردنی گفتوگۆ تەکنیکیەکانە لەسەر یاداشتەکانی لێکگەیشتن کە لەگەڵ تورکیا ئیمزا دەکرێت".
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەدا، "یاداشتەکان چەند بوارێکی گرنگ دەگرێتەوە، لەوانە ئەمنی، گواستنەوە، پلاندانان، پەروەردە، پەیوەندییەکان و پیشەسازی".
هەروەها ماجد لەجماوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا گفتوگۆ لەسەر چەند لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکات، لەوانە گەشەپێدان، وزە و بازرگانی".
AM:10:27:05/05/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت