لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەسترێت
وێستگەنیوز-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سستمی ئامێرەکانی دەنگداندا پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەسترێت.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "ئەو ئامێرەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاردەهێندرێت چەندین سیستم لەخۆدەگرێت کە بەزیرەکی دەستکرد کاردەکەن، وەکو ناسینەوەی مۆری پشتی پەڕەی دەنگدانەکەو جیاکردنەوەی دەنگە پوچەڵ و مۆرنەکراو و دوورخراوەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو پەڕەیەی کە دەنگی دەدرێت جۆرە خاڵێکی ئەمنی بەکارهاتووە جگە لە ئامێری دەنگدانەکە بە هیچ کەسێک ناناسرێتەوە، ئەمەش لەپێناو رێگریکردنە لە ساختە و بەدیهێنانی شەفافییەتە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا".
بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى 2025، ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە.
AM:09:43:05/05/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت