سودانی: ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا گرنگه
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناخی راگوزه‌ر له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا "گرنگه" تاوه‌كو تێڕوانینی سوریای نوێ روون ببێته‌وه.
بڕیاره رۆژی 17ی ئایاری 2025 لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت و رۆژی 27ی نیسان عێراق به فه‌رمی بانگھێشتنامه‌ی راده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع كرد تا ئاماده‌ی لوتكه‌كه ببێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وباره‌وه به ماڵپه‌ڕی پۆڵس-ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع له لوتكه‌كه "گرنگ"ه.
وتیشی: "به‌ده‌ر له پرۆسه‌ی سیاسی و شێوازی گۆڕانكارییه‌كه، گرنگه تێڕوانینی سوریای نوێ روون ببێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "پاڵپشتی سوریا ده‌كه‌ن و رێز له بژارده‌كانی ده‌گرن.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی عێراق و ئه‌مریكاش سودانی رایگه‌یاند كه "ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوومان له دۆسیه‌ی ئه‌منیدا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و بڕیاره گه‌ڕی سێیه‌می دانوستاندنی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌به‌غدا بێت بۆ گه‌یشتن به داڕشته‌ی كاری هاوبه‌شی ئه‌منی".
PM:12:59:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت