گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیرا
وێستگەنیوز-
بەهۆی چڕی خۆڵبارینەوە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بە تایبەت بەغدا بڕیاردرا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا رابگیرێت.
فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین سەرجەم گەشتەکان لەو فڕۆکەخانەیە راگیراون.
ئاماژەی بەوەکرد، "راگرتنی گەشتەکان کاتییە و هەرکات کەش و هەوا ئاسایی بووەوە سەرجەم گەشتەکان دەستپیدەکەنەوە".
PM:08:54:01/05/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت