فەرەنسا فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ
وێستگەنیوز_
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، فەرەنسا فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.
ئەمرۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاندووە "فەرەنسا لە مانگی ئایاری داهاتوو سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ و سەرکردایەتی ئەو قۆناغەی داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانیەتی ناتۆ لە عیراق دەکات."
فەرەنسا لە مانگی ئایاری 2025، فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق وەردەگرێت، ئەمەش یەکەمجارە سەرکردایەتی پرسی ڕاوێژکاری و تواناسازیی هاوپەیمانییەکە بکات لە عێراق.
AM:11:25:30/04/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت