پلاندانانی عێراق: پێشبینی دەکرێت داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵی 2028ـدا بگاتە 264 تریلیۆن دینار


وێستگەنیوز_

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی ساڵی 2024-2028، لەگەڵ دابەزینی داهاتی نەوت، 79 ترلیۆن دینار لە داهاتی نانەوتی کۆدەکرێتەوە.

عەبدولزەهرا هنداوی دەڵێت، "پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی بۆ ساڵی 2024-2028 پێشبینی دابەزینی داهاتی نەوت لە 89.2% لە ساڵی 2024 بۆ 87.4% لە ساڵی 2028 دەکات، لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028، 79.1 تریلیۆن دینار دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەو 79.1 تریلیۆن دینارە، 21 تریلیۆن باجی راستەوخۆیە و 16.8 تریلیۆن دیناریش، باجی ناڕاستەوخۆیە".

بە وتەی هنداوی، داهاتی بەرهەمی ناوخۆیی کە لە ساڵی 2022ـدا زیاتر لە 214 ترلیۆن دینار بوو، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028ـدا بگاتە 264 تریلیۆن دینار.


PM:12:52:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت