فوئاد حوسێن: بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانمان؛ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتین


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی 4ـی 2025، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە و نووسیویەتی "بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتین، چەند کۆبوونەوەیەک دەکەین، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان عیراق و ئەمریکا."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە ئەمریکا چەند کۆبوونەوەیەک دەکەین، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و هەماهەنگیی هەوڵەکان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان."

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاریی لە بوارە جیاوازەکاندا دەکات.


PM:12:47:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت