كۆمسیۆن ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی درێژكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ ماوه‌ی مانگێك".
وتیشی: "بڕیاره‌كه بۆ زامنكردنی مافی ده‌نگده‌رانه له به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان".
به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاره له 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت.
نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له 25ی ئازاری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و بڕیاربوو بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تا 25ی ئایاری داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.
PM:06:05:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت