چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری دا به چه‌ند لیستێك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی نیسانی 2025 چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نووسینگه‌ی هادی عامری ئه‌نجام دا و تیایدا جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا كرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له 2025/11/11 كرده‌وه.
هاوكات چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری دا به چه‌ندین لیستی جیاواز به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكات و دوای كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردن یه‌ك هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانی له‌ژێر ناوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پاپا فرانسیس، سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رێزێكی زۆر و پێگه‌یه‌كی رۆحی هه‌بووه".
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له 9ی نیساندا بڕیاری دا رۆژی 11ی تشرینی دووه‌می 2025 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
PM:11:34:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت