پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەغدا دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت لە شاری بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، میدیای عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، راکان سەعید جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت لە بەغدا دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەکراوە، راکان جبوری بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەسەر سکاڵای چەند ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەستگیرکراوە.
PM:02:19:21/04/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت