سەرۆک کۆمار بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان: رابەرێکی رۆحی بوو ژیانی خۆی لە پێناوی ئاشتی و لێبوردەیی ئاینیدا تەرخان کرد


وێستگەنیوز_

بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 21ـی 4ـی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، 
 
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت: بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیسم پێگەیشت. دڵسۆزانەترین پرسە و سەرەخۆشی لە مەسیحییەکانی جیهان، بەتایبەت کاسۆلیکیەکان دەکەم بۆ لە دەستدانی ئەو رابەرە رۆحییەی ژیانی خۆی تەرخان کرد لەپێناوی ئاشتی و لێبوردەیی ئاینیدا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق لە ساڵی 2021 دا دەستپێشخەرییەکی بەهێزبوو بۆ پشتیوانی و هیوا، گەواهیدەری پابەندبونی بوو بە گفتوگۆی نێوان ئاینەکان. تێکۆشانی لەپێناوی ئەم بنەمایانەدا رێزێکی زۆری ئاینزا جیاوازەکانی پێبەخشی.


PM:12:35:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت