به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان: ئەمساڵ لە عێراق زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانی عێراق، ئاماری ده‌ستگیركراونی به‌كارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی نیسانی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كانی عێراق رایگەیاند، "له سێ مانگه‌ی ئەمساڵدا سێ هه‌زار و 6 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوە كه 973 كه‌سیان سزای یاسایی دران، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دوو ته‌ن و 166 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا".
ئاماژە بەوەکراوە، "به‌شی لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه تایبه‌ت به كاروباری هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر یه‌ك ته‌ن و 538 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا".
ئەوەشی خستەڕوو، "له‌كاتی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی هۆشبه‌ره‌كان 2 بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان كوژراون و هه‌روه‌ها 13 كه‌سی دیكه‌یان برینداربوون".
AM:11:55:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت