ئاماری حاڵه‌ته‌كانی تای خوێنبه‌ربوون راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه له‌مساڵدا 14 حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون و دوو حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له‌مساڵدا 14 حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون و دوو حاڵه‌تی مردن له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆمار كراوه".
وتیشی: "6 حاڵه‌ت له پارێزگای زیقار تۆمار كراوه، چوار حاڵه‌ت له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها له به‌غدا و موسه‌ننا، نه‌ینه‌وا و به‌سره له‌هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك حاڵه‌ت هه‌بووه".
ئاشكرایكرد كه "له پارێزگای كه‌ركوك دوو كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بووه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه كه زۆربه‌ی تووشبووه‌كان له‌نێو ئاژه‌ڵداره‌كاندا تۆمار كراون و ئه‌گه‌ر تووشبوونه‌كه زوو ده‌ستنیشان بكرێت، چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، داواشی له هاووڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان لێ ده‌ركه‌وت، سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
تای خوێنبه‌ربوون له كۆتاییه‌كانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسیی مه‌ترسیداره كه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه تووشبووه‌كانه‌وه یان گۆشته‌كانیانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌نه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، و تووشی مانگا و مه‌ڕ و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه ده‌بێت.
PM:01:29:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت