لیوا یەحیا رەسوڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
وێستگەنیوز-
بە فەرمانێک، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.
بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان بێت، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەهۆی ئەو رەخنانەی کە لیوا یەحیا رەسوڵ لە ئەحمەد شەرعی، سەرۆکی سوریای گرتووە و بە تیرۆریست ناوی بردووە.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ لەمیانەی دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە، "ئەحمەد شەرع تیرۆریستە و ئەندامی قاعیدە و داعش بووە، چۆن دەکرێت تیرۆریستێک وڵاتێک بەڕێوە ببات".
دەشڵێت، "جۆلانی لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە و لە عێراقیش داواکراوە و فەرمانی گرتنی لەسەرە، ئیدی چۆن دەبێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکرێت".
ئەم قسانەی وەک ئاماژەیەکە بۆ دانیشتنەکەی چەند رۆژی رابردووی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا.
PM:11:04:18/04/2025
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت