سودانی و عەمار حەکیم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە و و دووپاتیان کردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراویدا بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانـی 2025، نوسینگەی سودانی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین پرس و فایلە نیشتمانیەکان کرا و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە کەرت و بوارە جیاوازەکان، دڵنیابوون لە گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.

هەروەها، جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

باس لەوەشکراوە، بەشداریی فراوانی گشتی زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەڕاستی رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق و پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی تەواو لە سەرتاسەری وڵاتدا بێت.


PM:10:42:18/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت