سه‌رۆك كۆمار داوا له موقته‌دا سه‌در ده‌كات به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌نووسراێك داوا له موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتیمانیی شیعه ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بكات و له بڕیاری به‌شداری نه‌كرد، پاشگه‌زبێته‌وه.
د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له نامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، داوای له موقته‌دا سه‌در كردوه، بڕیاره‌كه‌ی بۆ بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌می 2025 ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكات.
مانگی ڕابردو موقته‌دا سه‌در به‌شداری نه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به "گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران" كرد.
له حوزه‌یرانی 2022، سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه و به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوو نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به سیاسه‌تمه‌داره "گه‌نده‌ڵه‌كان"ه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی هات بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
PM:01:09:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت