كۆمسیۆنی عێراق: 320 حزبی سیاسی و 60 هاوپه‌یمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆماركراون
وێستگەنیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌ی ئه‌و پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییانه‌ی تۆماركراون راگه‌یاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، جومانه غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "كۆمسیۆن له ئێستادا سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی مه‌رجه‌كانی خشته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و خشته‌ی كاتی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمیسارانه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانیش ماوه‌ته‌وه سه‌ر هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، له‌ڕێگه‌ی به‌شی كاروباری حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانه‌وه".
جومانە غەلای وتی، "ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه تۆماركراوه‌كان له 320 پارت تێده‌په‌ڕێنن، كه سه‌رجه‌میان بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرت بده‌نه به‌شی په‌یوه‌ندیدار بۆ تۆماركردنی خواستی به‌شداریكردنیان، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هاوپه‌یمانییه سیاسییه تۆماركراوه‌كانیش له 60 هاوپه‌یمانی تێده‌په‌ڕێنن".
وتیشی، ""ئه‌و هاوپه‌یمانییانه‌ی پێشتر تۆماركراون و هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ده‌توانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به لقه‌كانی كۆمسیۆنه‌وه بكه‌ن بۆ تۆماركردنی به‌شداریكردنیان، سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانییانه‌شی كه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، یان هاوپه‌یمانی نوێ، ده‌بێت رێكاره دیاریكراوه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن".
جەختی لەوەشکردەوە، "ئه‌م قۆناغه له 15ی نیسانه‌وه ده‌ستیپێكردوه و تا 4ی ئایاری 2025 به‌رده‌وام ده‌بێت".
بەپێی ئەو وادەیەی دیاریکراوە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
PM:10:48:17/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت