"لە مانگی رابردوودا 22 هه‌زار و 967 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە"


وێستگەنیوز-

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئامارەکانی مانگی رابردووی پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بڵاوکردەوە.


به‌پێی ئامارەکەی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بێت، له‌ مانگی ئاداری 2025، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان 22 هه‌زار و 967 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە مانگی رابردوودا نۆ هه‌زار و 948 هاوسه‌ر له‌ یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌، بەپێی ئامارەکە بێت رێژەی هاوسەرگیریی زیاتر بووە لە جیابوونەوە.


PM:05:04:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت