دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەی دواخرا
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا.
	
لەو بارەیەوە د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، "بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بۆ سبەینێ دواخراوە."
	
پێشتریش بەهۆی ئامادە نەبوونی پەرلەمانتاران و تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دواخرا.
	
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، بەڵام چەندین جار بەهۆی دژایەتیی لایەنە عێراقییەکان، دەنگدان لەسەری دواخراوە. 
        
        PM:10:19:25/03/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2492
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت