ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داواكارن به‌شێك له رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	
له نووسراوێكدا كه واژۆی (12) كۆنگرێسمانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه، داوا كراوه به‌شێك له رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه.
		
جۆ ویلسۆن، له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌م نامه‌یه پێشكه‌ش به وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كه‌م و داوا ده‌كه‌م به‌در له‌گه‌ڵ هه‌موو میلیشیا ئێرانییهكانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ستنیشان بكرێن".
	
له نووسراوه‌كه ناوی ئه‌م رێكخراو و كه‌سایه‌تییانه هاتووه "رێكخراوی به‌در كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، حزبوڵا، نوجه‌با، كه‌تایبی جوندلئیمام، كه‌تایبی سه‌ید شوهه‌دا، سریه‌ی جیهاد، سریه‌ی خۆراسانی، .....".
ئه‌و كۆنگرێسمانهی كۆمارییه‌كان له كۆتایی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "تره‌مپ چاكی ده‌كاته‌وه!".
        
        
AM:10:13:08/02/2025 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1316
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت