ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بە پلانی عێراق 10 وڵات هاوڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆل دەگەڕێننەوە
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، 10 وڵات بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانی خۆیان لە کەمپی هۆلی سوریا رازییبوون.
یاسر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی  ئەنجومەنی عێراق رایگەیاند، "10 وڵات بە پلانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنە و چارەسەرکردنی کەمپی هۆل رازییبوون، یەکێک لە خاڵەکانی پلانەکەش ئەوەیە وڵاتان هاوڵاتییەکانیان لەو کەمپە بگەڕێننەوە وڵاتی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای گەڕانەوەی نیشتەجێبووانی کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لە چوارچێوەی پرۆگرامی تایبەتیدا راهێنانی خۆگونجاندیان پێ دەکرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، "کەمپی هۆل نزیکەی 30 هەزار کەسی تێدایە کە هاوڵاتی 60 وڵاتی جیاوازن، مانەوەیان لەو کەمپەدا، لە داهاتوودا دەبێتە مەترسیی سەرەکی بۆسەر ئاسایشی عێراق".
 
        
        
AM:10:01:11/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1020
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت