ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕێکی عەشایەری هێزی جووڵاند
وێستگهنیوزـ
لە ناوچەی شەعبی گەڕەکی جەزائیری رۆژهەڵاتی بەغدا شەڕی چەکداری عەشایەری لە نێوان هۆزی بەنی کەعب و هۆزی ئەلبو دەڕاج روویدا، بەپێی میدیا عێراقییهكان چەکدارانی سەرایا سەلام بەشێک بوون لە شەڕەکە.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، هەرچەندە هۆکاری شەڕ و ئاڵۆزییەکان نەزانراوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی گەڕەکی جەزائیر، بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، هێزەکانی فیرقەی پێنجی لیوای 19ی چوونەتە ناوچەکە و دوای کۆنترۆڵکردنی دۆخە ژمارەیەک چەکداریان دەستگیرکردووە.
میدیا عێراقییهكان له زاری سهرچاوه ئهمنییهكهوه ئهوهشیان گواستهوه كه، چەکدارانی سەرایا سەلام پشتیوانیان لە هۆزی بەنی کەعب کردووە و تەقەیەکی زۆریان لە چەکدارانی ئەلبو دەڕاج کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێک لە سەر ژمارەی کوژراو و قوربانیان نییە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو خەڵکی گەڕەکی جەزائیر و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری بڵاوکردووەتەوە.
بەربڵاوی چەکی بێ مۆڵەت و زۆری گرووپە ملیشیاکان بوونەتە بەشێک لە زۆری شەڕ و پێكدادانە عەشایەرییەکانی عێراق و بە وتەی میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لهماوهى سێ مانگی ئەم ساڵ زیاتر لە 373 حاڵەتی شەڕ و 27 حاڵەتی ئاڵۆزیی عەشایەری لە تۆمارکراوە.
هەروها رایگەیاندووە، شەڕی چەکداری هۆزەکان بووەتەوە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵگە و دەبێت ناکۆکیی هۆزەکان دوور لە بەکارهێنانی چەک بە ئاشتیانە و لە رێگەی یاساوە چارە بکرێن.
AM:09:31:14/05/2024
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت