له سنووی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ھێرشكرایه سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای عێراق
وێستگه‌نیوز-
له سنووی نێوان هه‌ردوو شاری سه‌ڵاحه‌دین و دیاله ھێرشكرایه سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئایاری 2024 دوای هێرشێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای عێراق له سنووی نێوان هه‌ردوو شاری سه‌ڵاحه‌دین و دیاله له به‌ری ئه‌لحاوی كه بووه‌هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و برینداربوونی دوو سه‌رباز، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "هێرشێكی تیرۆریستی كرایه‌سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای عێراق له رۆژئاوای گونده‌كانی موباره‌ك ئه‌لفه‌رحان، نزیك سنووری ئیداری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز برینداربوون و ئه‌فسه‌رێكیش شه‌هید بوو".
وتیشی: "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر سوپای عێراق له سنووری ئیداری نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه له كامێرای گه‌رمی كرا له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دزه‌كردنی ئه‌ندامانی داعشی دروستكردووه.
PM:10:46:13/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت