كه‌شناسی: له سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی سه‌رما ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عێراق پێشبینی ده‌كات له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، نزمه په‌ستانێكی جه‌مسه‌ریی سارد روو له ناوچه‌كانی وڵات بكات.
كه‌شناسیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینیی كردوه، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه نزمه په‌ستانێكی جه‌مسه‌ری كه كوتله‌یه‌كی هه‌وای ساردی له‌گه‌ڵدایه، روو له ناوچه‌كانی وڵات بكات.
به‌پێی كه‌شناسیی عێراق، ئه‌و شه‌پۆله ده‌بێته‌هۆی بارینی بارانی كه‌م بۆ ئاست مامناوه‌ند له ناوچه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای عێراق و شه‌پۆله‌كه‌ش تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی كه‌شناسیی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كان ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش 7 بۆ 8 پله نزم ببنه‌وه، هاوكات پێشبینیش ده‌كات كاریگه‌ریی نزمه‌په‌ستانه جه‌مسه‌رییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی پێ بێت.
PM:08:10:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت