بانكی رافیده‌ین بڕیاری دا له قه‌رزی دوو توێژ خۆش بێت
وێستگه‌نیوز-
به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتنه‌وه، بانكی رافیده‌ینی عێراق بڕیاری دا له قه‌رزی دوو توێژی شه‌هیدان و برینداران خۆش بێت و قه‌رزه‌كانیان بسڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2023، بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی تیرۆریستی داعشدا و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ قوربانیدانی شه‌هیدان و داستانه‌كانی ئازایه‌تییان و له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌ردوو توێژی شه‌هیدان و برینداران".
بانكی رافیده‌ین ده‌ڵێت: "رێكاره‌كان به‌پێی ئه‌و ڕێژه و میكانیزمانه‌یه كه له ماده‌كانی یاسای ژماره 81ی ساڵی 2017 و بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هاتووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌سپێردرێت كه نووسراو ئاراسته‌ی ده‌زگای شه‌هیدان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناو و لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاری لێخۆشبوو‌ن و سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌یانگرێته‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانكی رافیده‌ین ئاشكراشیكردووه كه دواتر ده‌ستده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و داراییانه‌ی كه یاساكان دیاریكردوون.
PM:08:30:10/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 4496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت