به‌فه‌رمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه له كۆبوونه‌وه نائاسییه‌كه‌دا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له رۆژی سێشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2023دا دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌مه بڕیاری كۆتاییه و پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن". به‌مه‌ش راسته‌خۆ حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دوورخرایه‌وه
له 19ی تشرینی دووه‌می 2023، دادگاكه ده‌قی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتیی له محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه له‌سه‌ر سكاڵای له‌یس دلێمی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقی بوو، بڵاوكرده‌وه و تا ئێستا ئه‌و پۆسته پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
له دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی له پۆسته‌كه‌ی، لایه‌نه سوننه‌كانی عێراق له گفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه.
PM:07:25:10/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت