له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌وام راده‌گیرێت و ده‌رگای خوێندنگاكان داده‌خرێن


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بریاریدا له‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌وامی خوێندنگاكان رابگیرێت و ده‌رگاكانیان دابخرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ دووسبه‌ی سێشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023ه‌وه‌، ده‌وامی خوێندگاكان تا 19ی هه‌مان مانگ راده‌گیرێت و ده‌رگاكانیان داده‌خرێت.

كۆمسیۆن راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ ئه‌و خوێندگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كراونه‌ته‌ ناوه‌ندی ده‌نگدان و بڕیاره‌كه‌ش به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەموو دەروازە ئاسمانی‌و زەمینییەكان دادەخرێن‌و ئەم راگرتنە تەنیا بۆ رۆژی هەڵبژاردنە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تائێستا هیچ رێنماییەك دەرنەچووە لەبارەی راگرتنی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكان لە رۆژی هەڵبژاردندا.

بڕیاره‌ له‌ 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جگه‌له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.


PM:03:40:10/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت